وەزارەتی دارایی: سبەی مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت
وێستگەنیوز_
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سبەی مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا، مووچەی مانگی ئایار وەردەگرن.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، سبەی چوارشەممە 6ـی ئابی 2025، مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت، کە تەمویلەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.
PM:08:26:05/08/2025
ئهم بابهته 328
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت