نوێترین بڕیاری حكومه‌تی عێراق سه‌باره‌ت به ناردنی مووچه بۆ هه‌رێم
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا هه‌فته‌یه‌كی تر ماوه‌ی كاركردنی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر درێژبكاته‌وه تا بگه‌نه رێككه‌وتن و ئه‌وكات بڕیار ده‌رباره‌ی ناردنی مووچه‌ی هه‌رێم بدرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستی پێكرد و ته‌وه‌رێكی تایبه‌ت بوو به راپۆرتی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا.
كه‌ناڵی رووداو له زاری په‌یامنێره‌كه‌یه‌وه بڵاویكرده‌وه كه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری نه‌وتی عێراق به‌گوێره‌ی راپۆرتی لیژنه‌كان له‌سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كان وتویه‌تی، هه‌رێمی كوردستان توانای به‌رهه‌مهێنانی توانای به‌رهه‌مهێنانی 140 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌یه و ئاماده‌ن وه‌ریبگرن".
به‌گوێره‌ی ئه‌و وه‌زیره، 50 هه‌زار به‌رمیلی بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت و عێراقیش 90 هه‌زار به‌رمیل وه‌رده‌گرێت.
هاوكات له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سودانی بڕیاریدا (1 هه‌فته) ماوه‌ی كاركردنی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر درێژبكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانیان بۆ دیاریكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و داهاتی نانه‌وتیی هه‌رێم دیاری بكه‌ن و دواتر بڕیار له‌سه‌ر ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بدرێت.
PM:05:20:05/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 2200
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت