په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: عێراق نایه‌وێت ئیراده‌ی هه‌رێم بشكێنێت، به‌ڵام به به‌لاش پاره نانێرێت
وێستگه‌نیوز-
كاروان یاروه‌یس ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌رێمی كوردستان نایه‌وێت نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكات، به‌رپرسانی هه‌رێمیش ئاگادار ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت: "نه‌وت نه‌نێرن، عێراق پاره نانێرێ".
كاروان یاروه‌یس ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌بارەی ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌ڵێت: "مه‌سه‌له سه‌ره‌كییه‌كه نه‌وته، نه‌وت راده‌ست نه‌كرێت و هه‌نارده نه‌كرێت و نه‌فرۆشرێت، عێراق پاره نانێرێت".
ده‌شڵێت: "عێراق ده‌زانێت هه‌رێم نایه‌وێت نه‌وت راده‌ست بكات بۆیه عێراق پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر راده‌ستكردنی و هه‌رێمی كوردستان پێیوایه ئه‌گه‌ر نه‌وته‌كه ته‌سلیمی عێراق بكات شكاندنی ئیراده‌یه، بۆیه عێراق ده‌یه‌وێت نه‌وتی هه‌رێم وه‌ربگرێته‌وه".
كاروان یاروه‌یس ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "عێراق پێویستی به نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان نییه و نه‌وتی خۆی هه‌یه، به‌ڵام به به‌لاش پاره ناداته هه‌رێمی كوردستان".
روونیشیكرده‌وه كه "هه‌رێمی كوردستان پێیوابێت نه‌وت نه‌نێرێت و مانگانه 40- 50 ملیار بخاته‌سه‌ر حسابی بانكی ناوه‌ندی عێراق، عێراقیش له به‌رامبه‌ردا 950 ملیار دیناری بۆ بنێرێت، ئه‌مه روو نادات".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه "عێراق نایه‌وێت ئیراده‌ی هه‌رێمی كوردستان بشكێنێت، به‌ڵام ده‌یه‌وێت سیاده‌ی خۆی به‌سه‌ر نه‌وتی هه‌رێمی كوردستاندا بسه‌پێنێت".
راشیگه‌یاند كه "هه‌رێمی كوردستان هاتووه‌ته به‌غدا به حوسن و ره‌زای خۆیان رازی بوون 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ست بكه‌ن، ئێمه له یاسای بودجه‌ی 2023 جێ‌مان كرده‌وه، دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر هه‌رێمی كوردستان به حوسن و ره‌زای خۆی ئیمزای كردووه 230 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت بداته عێراق بۆ نایدات؟".
PM:03:04:05/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 772
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت