حكومه‌تی هه‌رێم كه‌مترین كرێی مانگانه‌ی كرێكاری ناكارامه‌ی دیاریكرد
وێستگه‌نیوز-
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌مترین كرێی مانگانه‌ی كرێكاری ناكارامه‌ی دیاریكرد و رایگه‌یاند كه ده‌بێت بڕی 450 هه‌زار دینار بێت.
سه‌رۆكایه‌تی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نووسراوی ژماره 9410 له 3ی ئابی 2025 ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كردووه و تیایدا هاتووه كه له‌سه‌ر راسپارده‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ره‌زامه‌ندی درا به:
1-دیاریكردنی كه‌مترین كرێی مانگانه‌ی كرێكاری ناكارامه به‌بڕی (450.000) چوارسه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
له نووسراوه‌كه‌دا كه له‌لایه‌ن د.ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانه‌وه ئیمزا كراوه، هاتووه كه "سه‌باره‌ت به‌و كرێكارانه‌ی كه به‌كرێی رۆژانه كارده‌كه‌ن، نابێت كرێی رۆژانه‌یان له (15.000) پانزه هه‌زار دینار كه‌متر بێت و مانگانه نابێت بڕه‌كه‌ی له كه‌مترین كرێكاری ناكارامه كه‌متر بێت.
ئه‌مه‌ش ده‌قی نووسراوه‌كه‌یه:
PM:02:28:05/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 400
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت