هاتووچۆی سلێمانی: هیچ هاوڵاتییەک لەسەر سەرپێچی سەرخستنی قەرەج سزا نەدراوە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی لەبارەی بڵاوبوونەوەی وێنەی پسوڵەیەکی سزای روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.


ئەمڕۆ سێشەممە 5ی ئابی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، "ئەمڕۆ وێنەی پسووڵەی سزایەک بڵاوکراوەتەوە لە بەشێکی زۆر لە پەیج و ئەکاونتەکان وە تیایدا هاتووە کە گوایە چەند شۆفێرێک سزا دراون بەهۆی سەرپێچییەک ئەو سەرپێچییەش (سەرخستنی قەرەج)ە لە سوارڕەوەکانیاندا، ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە هەموو لایەکی رادەگەینین کە ئەم بابەتە تەواو ناڕاستە و دوور و نزیک پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتیمانەوە نییە".

ئاماژە بەوەکراوە، "ئەو پسوڵەیە کە بڵاوکراوەتەوە دروستکراو و (فەیکە)، هەروەها لەناو سەرجەم یاساو رێنماییەکانی هاتووچۆ وە هەموو جۆرە سەرپێچییەکانی بواری هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستاندا سەرپێچییەکمان نییە لەژێر ناونیشانی ( سەرخستنی قەرەج لە سوارڕەودا)".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "پێویستە دام و دەزگاکانی راگەیاندن لە هەرێمی کوردستاندا پیشەییانە وە بەرپرسیارانە و بەڕەچاوکردنی ئیتیکی کاری رۆژنامەوانی بابەتەکانیان بڵاو بکەنەوە وە ناکرێت ئەوان بکەونە ژێر کاریگەری هەواڵە ساختە و چەواشەکارییەکان".


PM:01:53:05/08/2025




ئه‌م بابه‌ته 236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو