هاوکاری هاوپەیمانان بۆ مانگی حەوت دابەشدەکرێت


وێستگەنیوز-

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی کوردستان وادەی دابەشکردنی هاوکاری هاوپەیمانانی بۆ مانگی حەوت راگەیاند.


ئەمڕۆ 5ی ئابی 2025، وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی حەوت تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە کرا و دوای ئەنجامدانی رێکارە دارایى و ژمێریارییەکان لەلایەن بەریوەبەرایەتىی گشتیى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) لە رۆژی پێنجشەممە بەرواری 7ی ئاب دەست بە دابەشکردنى دەکرێت".

ئاماژە بەوەکراوە، "لەم مانگەدا نزیکەی (74000) ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکیەوە هاوکارییەکان وەردەگرن".


PM:12:21:05/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 184 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو