لە پارێزگای هەڵەبجە دوو گەنج کوژران
وێستگەنیوز-
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رووداوێکی تەقەکردندا لە پارێزگای هەڵەبجە دوو گەنج کوژران و گەنجێکی دیکەش برینداربوو.
بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 5ی ئابی 2025، لە بەردەرگای ماڵی خۆیان لەنزیک لقی 12ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای هەڵەبجە لەلایەن کەسێکەوە دەستڕێژی گولـلە لە سێ گەنج کرا، دووانیان گیانیان لەدەستداوە و یەکێکی دیکەشیان بە سەختی برینداربوو.
ئەو دوو گەنجەی گیانیان لەدەستداوە ناویان "بەشدار جەزا و شکۆ محەمەد"ە، بریندارەکەش رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوە بۆ چارەسەر.
هەر بەپێی ئەو زانیارییانەی وێستگەنیوز لە چەند سایەتحاڵێک وەریگرتووە، ئەم گەنجانە پێشتر دەمەقاڵێیان بووە لەگەڵ کەسێک ئەمەش بووەتە هۆی روودانی رووداوەکە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، "دوو کەس بەگومانی رووداوەکە بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە بەمادەی 406ی لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەبنکەی پۆلیسی هەڵەبجە بۆ رووداوەکە ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە".
AM:08:42:05/08/2025
ئهم بابهته 1320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت