موسه‌نا ئه‌مین: پێویسته حكومه‌ت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت، نه‌ك حكومه‌تی كۆمپانیاكانی نه‌وت
وێستگه‌نیوز-
د.موسه‌نا ئه‌مین، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ كه‌ناڵ 8 رایگه‌یاند كه:
خه‌ونی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه ده‌یان ساڵ جینۆسایدكراوه، كورتكراوه‌ته‌وه له نان و مووچه و له ده‌رگاكانی به‌غدا سواڵی مووچه ده‌كات، ئه‌مه‌ش شكستێكی گه‌وره‌ی حوكمڕانییه له هه‌رێمی كوردستان كه حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات لێی به‌رپرسن.
*وه‌فده‌كانی هه‌رێم كه ده‌چنه به‌غدا داتایه‌ك ده‌ده‌نه حكومه‌تی عێراق، كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه پێیان ده‌ڵێن بۆ داتای واتان داوه، دووباره نامه‌ده‌نێرن و ده‌ڵێن په‌شیمان بووینه‌وه.
*ئه‌گه‌ر به‌غدا بانوویه‌كی نوێی دۆزیوه‌ته‌وه و گێچه‌ڵێكی نوێی هه‌یه بۆ هه‌رێم با پێمان بڵێن، تا ئێمه‌ش ئه‌م شه‌ڕه بۆ میلله‌تی خۆمان بكه‌ین.
*هه‌ڵوێستی به‌غدا نه‌گۆڕاوه و ده‌ڵێت نه‌وتی به‌رهه‌مهێنراو 50 هه‌زار به‌رمیلی بۆ خۆت و ئه‌وی تری راده‌ست بكه تا سۆمۆ بیفرۆشێت.
*پێویسته ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم پارێزه‌رایه‌تی بۆ كۆمپانیاكانی نه‌وت نه‌كات، به‌ڵكو پارێزه‌ری خه‌ڵكی بێت و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بێت، نه‌ك حكومه‌تی كۆمپانیاكانی نه‌وت.
*حكومه‌تی عێراق گومانی له داتاكانی نه‌وتی هه‌رێم هه‌یه و بێمتمانه‌یی و گه‌ڕان بۆ خۆدزینه‌وه له رێككه‌وتنه‌كان له هه‌ردوولاوه هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
*به‌بازاڕكردنی نه‌وتی هه‌رێم له‌لایه‌ن كۆمپانیای سۆمۆوه، له به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیاكان نییه.حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ند نه‌بووه به راده‌ستكردنی ئه‌و بڕه‌نه‌وته‌ی رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه به حكومه‌تی عێراق و تاوه‌كو ئێستا ئاماده‌نییه ده‌ست له نه‌وت هه‌ڵبگرێت.
*به‌غدا ده‌یه‌وێت له‌ڕێی ته‌وتینه‌وه لیستێكی پاكی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانی ده‌ستبكه‌وێت.
*داهاتی ئه‌و نه‌وته‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌یداته پاڵاوگه‌كان كه دواتر به نرخێكی گران به هاوڵاتیان ده‌فرۆشرێت، دیار نییه و ده‌چێته گیرفانی به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه.
*هیچ واده‌یه‌ك بۆ ناردنی مووچه‌ی مانگی شه‌ش دیار نییه به‌ڵام ئیشه‌ڵا دێت.
PM:11:03:04/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 864
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت