دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی هەرێمی کوردستان دادەمەزرێن
وێستگەنیوز-
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی گشتی و کۆلێژی پەرستاری و پەیمانگە پەرستارییەکانی زانکۆکانی هەرێم ئاگاداردەکاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 4ی ئابی 2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان فۆڕمی دامەزراندنی وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدرال بۆ دامەزراندنی دەرچوانی کۆلێژی پزیشکی گشتی و کۆلێژی پەرستاری و پەیمانگە پەرستارییەکانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان (2023-2024) بڵاودەکاتەوە کە دانیشتووی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن".
دەرچوانى کۆلێژی (پزیشکی گشتی) و (کۆلێژی پەرستاری) و (پەیمانگە پەرستاری) لەم لینکەوە دەتوانن فۆڕمەکان پر بکەنەوە.
PM:05:33:04/08/2025
ئهم بابهته 1468
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت