هەسەدە: هێزەکانی دیمەشق هێرشیان کردووەتە سەر چوار بنکەمان لە ناوچەی دێرحافر


وێستگەنیوز_

هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایگەیاند، "هێزەکانی دیمەشق هێرشیان کردووەتە سەر چوار بنکەمان لە ناوچەی دێرحافر".

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی هەسەدە، "هێرشەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی ئیمام روویانداوە و هێزەکانمان 20 خولەک رووبەڕووی هێزەکانی حکومەتی سوریا بوونەتەوە".

دووپاتیشی دەکاتەوە کە، "دووبارەبوونەوەی ئەم دەستدرێژییانە هەڵکشانێکی بێپاساوە و حکومەتی دیمەشق بەرپرسیاریەتی تەواوەتی ئەم رەفتارانە دەگرێتەئەستۆ".

هەسەدە دەشڵێت: "جەخت لە بەکارهێنانی مافی وەڵامدانەوە دەکەینەوە بەوپەڕی هێزەوە، ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر ئامادەین بۆ ئەوەی بە هێز و ئیرادەوە مافی ڕەوای خۆمان بۆ وەڵامدانەوە بەکاربهێنین."


PM:12:54:04/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 860 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت