سه‌رچاوه‌یه‌ك: هه‌رێم به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نییه نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكات
وێستگه‌نیوز -
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له به‌غداوه رایگه‌یاند كه هه‌ردوو شاندی هه‌رێمی كوردستان و عێراق سه‌باره‌ت به مووچه، راده‌ستكردنی نه‌وت و داهاتی نانه‌وتی نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن، ده‌شڵێت: "هه‌رێم به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نییه نه‌وت راده‌ست بكات".
كه‌ناڵ 8 له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه كه به ئاگادار وه‌سفی كردووه و له به‌غدایه، بڵاویكرده‌وه كه "هه‌ردوو شاندی هه‌رێمی كوردستان و عێراق سه‌باره‌ت به مووچه، راده‌ستكردنی نه‌وت و داهاتی نانه‌وتی نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت: "هه‌رێمی كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نییه نه‌وت راده‌ستی به‌غداد بكات، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا بۆ ئه‌م مانگه و به مه‌رجی ناردنی مووچه، ئاماده‌یه بڕی 120 ملیار دینار له داهاتی ناوخۆ راده‌ستی به‌غدا بكات، به‌ڵام بۆ مانگه‌كانی داهاتوو ئاماده نییه ئه‌و بڕه پاره‌یه راده‌ست بكات، چونكه به وته‌ی خۆیان، ئه‌و بڕه زۆره و ناتوانن دابینی بكه‌ن".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی باسی له‌وه‌شكردووه كه كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق، په‌یوه‌ندیی به رێگه‌نه‌دانه به شاندی عێراق بۆ وردبینیكردنی داهاتی نانه‌وتی".
راشیگه‌یاند كه "له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا شاندێكی هه‌رێمی كوردستان هاتووه‌ته به‌غدا و به فه‌رمیی شانده‌كه‌ی عێراقیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه، كه رێگه‌یان پێناده‌ن وردبینی بۆ داهاتی ناوخۆ بكه‌ن، به‌وهۆیه‌وه شانده‌كه هه‌ر له به‌غداوه راپۆرتێكیان پێشكه‌ش به سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه و له‌و رێگرییه ئاگاداریان كردووه‌ته‌وه".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد و ناردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستپێكردنی هه‌نارده‌ی نه‌وت، چوار لیژنه له نێوان هه‌ولێر و به‌غداد، ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد.
لیژنه‌كان بریتین له لیژنه‌ی ته‌وتین - خه‌رجی راسته‌قینه و خه‌رجی هه‌رێمی كوردستان له به‌شه بودجه‌ی 2023 -2025 - داهاتی ناوخۆ- رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت.
دوای ئه‌م راپۆرته‌ی لیژنه‌كه، چاوه‌ڕوانده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ راپۆرته‌كان بكرێت و بڕیار له‌باره‌ی چاره‌نوسی مووچه‌وه بدرێت.
PM:10:31:03/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 2436
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت