قوباد تاڵەبانی: ئەرکی ئەخلاقی و نیشتمانیی هەموو گەلی کوردستانە بە هەموو تواناوە پشتوپەنای ئێزیدییەکان بین
وێستگەنیوز_
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکاندا پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیداهاتووە، "ئەرکی ئەخلاقی و نیشتمانیی تەواوی پێکهاتەکانی گەلی کوردستانە لەمەودوا بە هەموو تواناوە پشتوپەنایان بین و داکۆکیکاری سەرسەختی مافەکانیان بین".
دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی:
لە یازدەیەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی خوشک و برایانی ئێزدیماندا، یادی هەموو قوربانییانی ئەو تاوانە گەورە و لەبیرنەکراوە بەرز رادەگرین و سڵاو دەنێرین بۆ کەسوکاری سەربەرزیان.
لە مێژووی دوور و نزیکدا ئێزدییەکان دەیان جار کەوتوونەتەبەر شاڵاوی رەشەکوژی و جینۆسایدەوە، کە دوایین جار بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە هەوڵی سڕینەوە و لەناوبردنیان درا.
بۆ ئەوەی جارێکیتر رووبەڕووی هیچ جۆرە ستەم و نادادییەکی تر نەبنەوە، ئەرکی ئەخلاقی و نیشتمانیی تەواوی پێکهاتەکانی گەلی کوردستانە لەمەودوا بە هەموو تواناوە پشتوپەنایان بین و داکۆکیکاری سەرسەختی مافەکانیان بین.
PM:02:21:03/08/2025
ئهم بابهته 104
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت