دووەم مزگەوت لە شاری سلێمانی بەهۆی بێ ئاوییەوە داخرا


وێستگەنیوز_

پاش ئەوەی هەفتەی رابردوو بەهۆی بێ ئاوییەوە مزگەوتی کانێسکانی سلێمانی داخرا و تاوەکو ئەمڕۆ نەکراوەتەوە، بۆ جارێکی دیکە و بە هەمان هۆکار، ئەمڕۆ مزگەوتێکی دیکە بە ناوی مزگەوتی رەسوڵ لە شاری سلێمانی داخرا.
 
هاوژین رەئوف، بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی سلێمانی رایگیاند، "کەمئاوی نەک تەنیا مزگەوت، هەموو کوردستانی گرتووەتەوە، لەکاتێکدا ناکرێت مزگەوت ئاوی تێدا نەبێت".
 
ئەوەشی خستەڕوو، "بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاویی مزگەوتەکان لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لەسەر هێڵین و هیوادارین بە زوویی ئەم دۆخە چارەسەر بکرێت".
  
ئاوی ماڵانی سلێمانی لە سەرچاوەکانی بەنداوی دوکان و سەرچنار، کانیاو و بیرەکانی شار بەدەستدەخرێن، بەڵام بەهۆی وشکەساڵییەوە هەندێک لەو سەرچاوانە وشک بوون و گرفتی کەمئاوی سەری هەڵداوە.


PM:02:14:03/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت