رێبەر ئەحمەد: بڕینی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان کارەساتە
وێستگەنیوز-
وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بڕینی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان کارەساتە، دەشڵێت، "پێویستە بکەرانی هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە".
ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی ئابی 2025، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند، "نێوانی ئێمە و حکومەتی عێراق بەپێی دەستوورە، بۆیە پێویستە حکومەتی عێراق دەستوور جێبەجێ بکات".
ئاماژەی بەوەشکرد، "بڕینی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان کارەساتێکی گەورەیە و پێویستە بەپێی دەستوور چارەسەری کێشەی مووچە بکرێت".
وەزیری ناوخۆی هەرێم لەبارەی رێککەوتنی هەرێم و بەغدا وتی، "لە رێککەوتنەکەدا هەندێک بابەتی تێدایە پێچەوانەی دەستوور و یاسایە، بەڵام لەبەر خاتری مووچەخۆران سەرۆکی حکومەت و ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئەو رێککەوتنەی پەسەندکرد".
سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان رێبەر ئەحمەد باسی لەوەکرد، "لەگەڵ عێراق لیژنەی هاوبەش بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەکان پێکهێنراوە و دەبێت بکەرانی ئەو هێرشانە رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە".
PM:12:49:03/08/2025
ئهم بابهته 260
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت