نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی تەموز دیاریکرا


وێستگەنیوز-

نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی بۆ مانگی تەموزی 2025 دیاریکرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی ئابی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، "دواى كۆبوونەوەی لیژنەی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك کارەبای موەلیدە بۆ یه‌ك ئه‌مپێر (40) دینارە،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌ ناوشاری سلێمانی بۆ مانگی تەمووز له‌نێوان (14,000) بۆ (15,000) دیناره‌، بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان (340 بۆ 375) کاتژمێر کاریان کردووە".

ئاماژە بەوەکراوە، "سەبات بەو موەلیدانەی كە دەكەونە سنووری پرۆژەی رووناكی و كۆتایی مانگی رابردوو بوون بە 24 كاتژمێری پێویستە پارەی موەلیدەكانیان پاكتاو بكەن، چونكە چیتر موەلیدەكانیان كارناكەن".

ئەوەشخراوەتەڕوو، "خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ش بۆ مانگى ئاب (8)یش بیست و چوار كاتژمێری دەبێت، هەر كاتێك كارەبای نیشتمانی كوژایەوە ئەوان كاردەكەن".


AM:11:25:03/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت