بافڵ تاڵەبانی: یەکێتیی بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی داواکاریی ئێزدییەکان


وێستگەنیوز-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ساڵیادی داگیرکردنی شەنگال و جینۆسایدکردن کوردانی ئێزدی پەیامێکی بڵاوکردەوە.


بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، "ساڵڕۆژی جینۆسایدی ئێزدییەکان لە شنگال، بە دڵێکی پڕ لە خەم و پەژارەوە، هاوسۆزی و هاوخەمیی خۆمان بۆ خوشک و برا ئێزدییەکانمان دووپات دەکەینەوە. ئەم تاوانە دڕندانەیە کە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە ئەنجامدرا، لاپەڕەیەکی رەشی مێژووی مرۆڤایەتییە و هەرگیز لە یادمان ناچێت".

ئاماژەی بەوەکرد، "هیوادارین ئێزدییەکان بە سەربەرزییەوە بگەڕێنەوە ماڵ و حاڵی خۆیان و بەو ئازیزانەیان شادببنەوە کە لە کاتی روودانی کارەساتەکەوە تاوەکو ئێستاش چارەنووسیان نادیارە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی داواکاریی ئێزدییەکان کە گرنگترینیان قەرەبووکردنەوەی ماددی و مەعنەویی کەسوکاری قوربانییان و زیانلێکەوتووانە لەلایەن حکومەتی عیراقەوە، هەروەها کارکردن بۆ ئاوەدانکردنەوەی شنگال".


AM:11:20:03/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت