نێچیرڤان بارزانی: مايه‌ی نيگه‌رانييه يازده ساڵ تێدەپەڕێت هێشتا نزيكه‌ى نيوه‌ى ئێزدييان له كه‌مپه‌كاندا ده‌ژين
وێستگەنیوز-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی داگیرکردنی شەنگال و جینۆسایدکردن کوردانی ئێزدی پەیامێکی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی ئابی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئه‌مڕۆ يادى به‌ئازارى يازده ساڵه‌ى جينۆسايدى ئێزدييان ده‌كه‌ينه‌وه و به ڕێز و وه‌فادارييه‌وه قوربانييانى ئه‌و تاوانكارييه‌ى داعش، به‌بير ده‌هێنينه‌وه. پابه‌ندى پێشكه‌شكردنى هه‌موو پشتگيرييه‌كين بۆ هاووڵاتييانى ئێزديمان و وێڕاى هه‌موو ئازاره‌كانى ڕابردوو، به ئومێده‌وه له داهاتوو ده‌ڕوانين و پێكه‌وه كار ده‌كه‌ين بۆ ساڕێژكردنى برينه‌كانيان".
ئاماژەی بەوەکرد، "مايه‌ى داخ و نيگه‌رانييه‌كى زۆره كه يازده ساڵه هێشتا نزيكه‌ى نيوه‌ى ئێزدييان، له دۆخێكى سه‌ختى ئابوورى و كۆمه‌ڵايه‌تى و ده‌روونيى كه‌مپه‌كاندا ده‌ژين. ئه‌ركى حكوومه‌تى عێراقه خۆى له هاووڵاتييه ئێزدييه‌كانى باشتر به‌خاوه‌ن بكات و قه‌ره‌بوويان بكاته‌وه، چيتر ڕێگه نه‌دات شه‌نگال و ناوچه ئێزدييه‌كان، گۆڕه‌پانى ته‌راتێنى ميليشيا و گرووپه چه‌كداره‌كان و يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌جێندا هه‌رێمييه‌كان بن".
سەرۆکی هەرێم وتی، "ده‌بێ متمانه، دڵنيايى، ئارامى، ئاسايش، ئاوه‌دانى و خزمه‌تگوزارى بۆ شه‌نگال و ناوچه‌كانى تريان بگه‌ڕێنێته‌وه، دادپه‌روه‌رى بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى ئێزدى به‌دى بێت و تاوانباران سزا بدرێن. بۆيه جه‌خت له جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال و به‌پارێزگاكردنى ده‌كه‌ينه‌وه. هه‌روه‌ها داوا له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ين له هه‌موو ڕوويه‌كه‌وه زياتر به هاناى ئێزدييانه‌وه بێت".
وتیشی، "سوپاسى هه‌موو ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ين كه كۆمه‌ڵكوژيى ئێزدييانيان به جينۆسايد ناساند و له كار و هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بين تا زياتر له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى به جينۆسايد بناسرێت. سوپاس و پێ‌زانین بۆ یارمه‌تیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له تێکشکاندنی داعش. خوشك و برايانى ئێزديمان دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه كه هه‌ميشه پارێزه‌ريان ده‌بين و تا ڕفێنراوێكى ئێزدى مابێت، كارى نووسينگه‌كه‌مان بۆ ڕزگاركردن و ئاشكراكردنى چاره‌نووسيان به‌رده‌وام ده‌بێت".
AM:09:53:03/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 372
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت