وەزارەتی داریی هەرێم: لیستی مووچەی مانگی تەمووز رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا
وێستگەنیوز-
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرد.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی ئابی 2025، لیستی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانەوە رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا".
رادەستکردنی لیستی مووچەی مانگی تەموز لە کاتێکدایە کە تاوەکو ئێستا چارەنووسی مووچەی مانگی شەش نادیارە و هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی دیارنەکراوە و بەغداش هیچ بڕە پارەیەکی بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە.
بەپێی رێککەوتنی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق دەبێت مانگانە هەرێمی کوردستان 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ و رۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بکات تاوەکو مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بەغداوە بێت، بەڵام تاوەکو ئێستا دیارنییە کە ئایا هەردوو حکومەت پابەندی ئەم رێککەوتنە دەبن یاخود نا.
AM:09:39:03/08/2025
ئهم بابهته 180
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت