دانا عەبدولکەریم: بەغدا پارە نەنێرێت حکومەتی هەرێم ناتوانێت مووچە دابەشبکات
وێستگەنیوز-
وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەو داهاتەی لە بەردەستییەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناتوانێت مووچە دابەشبکات.
ئەمڕۆ شەممە 2ی ئابی 2025، دانا عەبدولکەریم، وەزیتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانەی بەشداریکردنی لە بەرنامەی تاوتوێی کەناڵی ئێن ئاڕتی رایگەیاند، "هەرێم 120 ملیار دیناری ئامادەکردووە بینێرێت بۆ بەغدا، هەروەها ئەگەر بەغدا پارە نەنێرێت هەرێم ناتوانێت بەو داهاتەی لەبەردەستیدایە مووچە دابەشبکات".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هەرێمی کوردستان خۆی بەشێک بووە لە هۆکاری لاوازبوونی بەرامبەر بەغدا".
وەزیری ئاوەدانکردنەوە وتی، "لە هەرێمی کوردستان تائێستا لەرووی دارایی و سەربازییەوە دووئیدارەی جیاوازین و پێویستە بەرەو دامەزراوەیی و ئاشکراکردنی داهات و چاکسازی هەنگاوبنێین".
وتیشی، "لەدوای راوەستانی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە یەکەم بابەتی هەموو کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پرسی مووچە بووە، چونکە مووچە پەیوەندیدارە بە هەموو بازاڕی هەرێمی کوردستانەوە ئەگەر مانگێک مووچە نەیەت 730 ملیۆن دۆلار لە بازاڕی هەرێمدا کەمدەکات".
PM:10:43:02/08/2025
ئهم بابهته 344
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت