لە دهۆک گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ خنکا
وێستگەنیوز- رزگار حامید
ئەمڕۆ لە سنووری پارێزگای دهۆک لە بەنداوی خنس گەنجێکی تەمەن 20 ساڵان خنکا.
بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک رایگەیاند، "ئەمڕۆ شەممە 2ی ئابی 2025, گەنجێک بەناوی (زەید حەمید مووسا) کە خەڵکی گوندی بیساتێ لە ناحیەی قەسرۆکی سەر بە قەزای شێخانە و تەمەنی 20 ساڵە لە بەنداوی خنس خنکا".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە ئەمساڵدا لە سنووری پارێزگای دهۆک شەش کەس خنکاون کە چواریان بە رەگەز عەرەب بوون و دووانی دیکەشیان کورد بوون، هەروەها تائێستاش تەرمی منداڵێکی تەمەن شەش ساڵ لە ناحیەی دێرەلوک نەدۆزراوەتەوە".
PM:09:00:02/08/2025
ئهم بابهته 248
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت