ئاگاداری كەسوكاری ئەنفالكراوان دەکرێتەوە


وێستگەنیوز-

سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی كەركوك/گەرمیان ئاگاداری سەرجەم كەسوكاری ئەنفالكراوان دەكاتەوە.


ئەمڕۆ شەممە 2ی ئابی 2025، سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی كەركوك/گەرمیان رایگەیاند، "سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی كەركوك/گەرمیان ئاگاداری سەرجەم كەسوكاری ئەنفالكراوان دەكاتەوە ئەوانەی خوازیارن سكاڵا لە دژی تۆمەتبار عەجاج ئەحمەد حەردان تۆمار بكەن، پێویست ناكات بۆ ئەو مەبەستە سەردانی دادگاكانی بەغداد و خوارووی عێراق بكەن".

ئاماژە بەوەکراوە، "هەرلە دادگاكانی لێكۆڵینەوەی سنووری سەرۆكایەتیمان رێکكاری یاسایی دەگیرێتەبەر و كاری پێویست ئەنجام دەدرێت".


PM:05:57:02/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 420 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت