شاخه‌وان عه‌بدوڵا: رێوشوێنه‌كان بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی هه‌رێم ته‌واو كراوه
وێستگه‌نیوز-
شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه رێككه‌وتنی هه‌رێم و عێراق روونه و هیچ گرفتێكی بۆ دروست نه‌بووه، ده‌شڵێت: "رێوشوێنه‌كان بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی هه‌رێم ته‌واو كراوه".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان وتی: "هیچ بیانوویه‌ك بۆ بڕینی مووچه و نه‌ناردنی نییه، ئه‌وه‌ی هه‌یه بڕیاری سیاسییه".
وتیشی: "له ئێستادا رێوشوێنه‌كان بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی شه‌شی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ته‌واو كراوه و ئه‌وه‌ی هه‌یه لای حكومه‌تی فیدراڵییه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه فشارێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی په‌له بكرێت له هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت و خه‌رجكردنی مووچه‌ی دوو مانگی رابردوو.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "تا ئه‌وكاته‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ده‌گاته‌وه ئاستی خۆی، هه‌رێم ئاماده‌یه ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی به‌رهه‌می ده‌هێنێت رۆژانه راده‌ستی به‌غدای بكات".
له به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌یدا باسی له‌وه كرد كه "حكومه‌تی عێراق ده‌زانێت كام گرووپ هێرشه درۆنییه‌كانی بۆسه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم ئه‌نجام داوه، ئه‌و لایه‌نانه ناسراون".
راشیگه‌یاند كه "له 14 تا 18ی مانگی رابردوو، 14 درۆنی بۆمبڕێژكراو ئاراسته‌ی كێڵگه حكومه‌تی هه‌رێم كراوه".
له وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یه 120 ملیار دیناره‌كه راده‌ستی به‌غدا بكات، شاخه‌وان عه‌بدوڵا وتی: "حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی بڕگه‌كانی رێكه‌وتنه‌كه وه‌كو خۆی".
PM:01:35:02/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 1620
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت