شاندێكی ئه‌منی به‌غدا بۆ لێكۆڵینه‌وه له هێرشه درۆنییه‌كان گه‌یشته هه‌ولێر
وێستگه‌نیوز-
شاندێكی ئه‌منی حكومه‌تی عێراق بۆ لێكۆڵینه‌وه له هێرشه درۆنییه‌كان گه‌یشته هه‌ولێر و بڕیاره چه‌ند رۆژێك له هه‌رێم لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن.
هه‌رچه‌نده بڕیار بوو پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو بێته هه‌ولێر، به‌ڵام ئه‌مڕۆ شه‌ممه شاندێكی ئه‌منی حكومه‌تی عێراق بۆ لێكۆڵینه‌وه له هێرشه درۆنییه‌كان بۆسه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كان گه‌یشته هه‌ولێر.
لیژنه‌كه له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ت نییه، به‌ڵكو لیژنه‌یه‌كی ئه‌ندازیاری تایبه‌ته به شێوازی لێكۆڵینه‌وه له درۆنه نه‌ته‌قیوه‌كان، پارچه‌ی درۆنه‌كان، دروستكراوی چ گرووپێكن و له كوێوه ئاراسته كراون، چ جۆرێكن و توانا فڕینیان چه‌نده و توانای هه‌ڵگرتنی چه‌ند كیلۆ ته‌قه‌مه‌نییان هه‌یه.
بڕیاریشه لیژنه‌كه سبه‌ینێ سه‌ردانی ئه‌و شوێنانه بكات كه درۆنه‌كانی لێكه‌وتوونه‌ته خواره‌وه و دوای ته‌واوبوونی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش راپۆرتی تایبه‌تی خۆیان بده‌نه به‌غدا و هه‌ولێر.
AM:11:06:02/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 500
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت