عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: به‌غدا زیاتر له 5 ترلیۆن دیناری ناردووه، هه‌رێمیش نزیكه‌ی 400 ملیار دینار
وێستگه‌نیوز-
عه‌لی حه‌مه ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌ژێر ناوی "مووچه و به‌غدا، چی ڕویدا..". نووسیویه‌تی: "له‌حه‌وت مانگی یه‌كه‌می ئه‌م ساڵ، به‌غدا زیاتر له (5 ترلیۆن) دیناری بۆ هه‌رێم ناردوه، هه‌رێمی كوردستان كه‌متر له‌و بڕه‌ی بۆ مووچه دابه‌شكردووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "هه‌رێمی كوردستان له داهاتی ناوخۆ نزیكه‌ی (400 ملیار) دیناری ناردووه.. هه‌رێمی كوررستان هیچ بڕه نه‌وتێكی نه‌داوه به عێراق".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ده‌ڵێت: "هه‌رێم نزیكه‌ی (58 ملیۆن) به‌رمیل نه‌وتی به‌رهه‌مهێناوه، له نێوخۆدا فرۆشراوه، به خام یان به‌رهه‌می نه‌وتی ڕۆشتوه‌ته ده‌ره‌وه. داهاتی نه‌وت بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی سفره..".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه هاوكات به‌های نزیكه‌ی (350 ملیار) دینار به‌شه‌خۆراكی مانگانه و ده‌رمان هاتووه، جگه له كڕینه‌وه‌ی گه‌نمی جوتیاران و پشتیوانیكردنی".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "بۆ هه‌رێمی كوردستان، ڕێگای دروست ته‌نیاو ته‌نیا ڕێككه‌وتن و جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا. به‌بێ به‌غدا، هه‌رێمی كوردستان توانای پێدانی هیچ موچه‌یه‌كی نییه".
ده‌شڵێت: "هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له عێراق و ئه‌ركی عێراقه پێداویستی كوردستان دابین بكات، له به‌رامبه‌ردا پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ڕێككه‌وتنه‌كان جێبه‌جێبكه‌ن".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "ئێستا هه‌رێم، ئه‌گه‌ر (100 هه‌زار به‌رمیل) نه‌وت و (120 ملیار) دینار بدات. (974) ملیار دیناری مووچه وه‌رده‌گرێت.. (48) ملیۆن دۆلاری كۆمپانیاكانی نه‌وتی ده‌ستده‌كه‌وێ…".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح روو به حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندووه كه "نه‌یكه‌یت! هه‌ر 120 ملیار دیناری داهاتت لایه و داهاتی نه‌وت بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی سفره!".
AM:11:00:02/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 748
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت