كه‌ش و هه‌وای دوو رۆژ راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئاسمان ساماڵ ده‌بێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا، پله‌كانی گه‌رماش نزمده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2ی ئابی 2025 ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما نزم دەبێت بە (3-2) پلە بە بەراوورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ. خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باكووری رۆژئاوا و مەودای بینین 7 – 9 کیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه 3- 8- 2025 ئاسمان ساماڵ ده‌بێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. خێرایی با 10 - 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. ئاراسته‌ی با باكووری رۆژئاوا ده‌بێت و مه‌ودای بینین 7-9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هەولێر : 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆک : 41 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 44 پلەی سیلیزی
سۆران : 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 34 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 46 پلەی سیلیزی
AM:10:43:02/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 324
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت