عه‌زیز ئه‌حمه‌د: تا كۆتایی 2026 ته‌واوی ماڵان و شوێنه‌ بازرگانیه‌كان ده‌ستیان ده‌گاته‌ كاره‌بای 24 كاتژمێری


وێستگه‌نیوز-

عه‌زیز ئه‌حمه‌د جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ نووسینگه‌ی‌ مه‌سرور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ پلاتفۆڕمی‌ (x) نووسیویه‌تی‌: ئیداره‌ی سۆران له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ سێ مانگی داهاتوودا ده‌بێته‌ به‌شێك له‌ پڕۆژه‌ی ڕووناكی، كه‌ پڕۆژه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌ بۆ دابینكردنی كاره‌بای 24 كاتژمێری".

عه‌زیز ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: "ئێستا هاوڵاتییانمان له‌ سه‌نته‌ری شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك، یه‌كه‌م هاوینیان به‌بێ پچڕانی كاره‌با به‌ڕێده‌كه‌ن".

ده‌شڵێت: "ئه‌مه‌ش سه‌دا 40ـی ته‌واوی هاوڵاتییانی كوردستانه‌. له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكیشدا ده‌گاته‌ سۆران". 

جێگری‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ نووسینگه‌ی‌ مه‌سرور بارزانی‌ راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ "ته‌واوی ماڵان و شوێنه‌ بازرگانیه‌كان تا كۆتایی ساڵی 2026 ده‌ستیان ده‌گاته‌ كاره‌بای 24 كاتژمێری".


AM:08:46:02/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت