خانمی یه‌كه‌می عێراق سه‌باره‌ت به‌ده‌ستگیركردنی عه‌جاج په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه
وێستگه‌نیوز-
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خانمی یه‌كه‌می عێراق له په‌یامێكدا رایگه‌یاند كه:
*هه‌میشه پشتیوانی كه‌سوكاری شه‌هیدان و قوربانیانی ئه‌نفال بووم ، وه‌ك به‌ڵێنم پێدان هه‌وڵی به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری بده‌ین هه‌رچه‌ند بخایه‌نێت، لێپرسینه‌وه له‌وانه‌ش بكرێت كه ده‌ستی چه‌په‌ڵیان به‌خوێنی ژنان و منداڵانی بێتاوانمان سووره.
*دواجار توانیمان شوێنی عه‌جاج ئه‌حمه‌د حه‌ردان دیاری بكه‌ین كه یه‌كێك بوو له‌و جه‌لاده دڕندانه‌ی زیندانی نوگره سه‌لمان له‌قوڵایی بیابانی سه‌ماوه له پارێزگای موسه‌نا، ده‌ستگیربكه‌ین. ئه‌و زیندانه‌ی هه‌زاران ژن و منداڵ و پیر تێیدا ئه‌شكه‌نجه دران و برسی كران و به بێده‌نگی خرانه ژێر خاكه‌وه.
*عه‌جاج به مامه‌ڵه‌ی دڕندانه و دژ به مرۆڤایه‌تی و ئه‌و ترس و تۆقاندنه ناسراو بوو كه له‌گه‌ڵ شه‌هیدانی ئه‌نفالكراو به‌كاری ده‌هێنا. وا له‌دوای 37 ساڵ چیتر ئه‌م تاوانباره ئازاد نییه و ده‌ستبه‌سه‌ره.
*داوا له‌هه‌موو زیندانیه‌كانی ڕابردوو، خێزانی قوربانیانی ئه‌نفال، كه‌سوكاری بێ سه‌روشوێنبوان ئه‌كه‌م سكاڵای یاسایی تۆمار بكه‌ن و گه‌واهی بده‌ن تا دادپه‌روه‌ری فه‌راهه‌م بێت و ئه‌م تاوانباره خوێنمژه له‌سه‌ر تاوانه‌كانی ده‌رهه‌ق به‌گه‌له‌كه‌مان، لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت.
*به‌وپه‌ڕی توانامه‌وه به‌رگری له‌م دۆسییه مرۆیی و مێژوویی و نیشتمانییه ده‌كه‌م. هه‌رگیز كۆڵناده‌م له یادكردنه‌وه‌ی شه‌هیدانمان. به‌رده‌وام ده‌بم له تێكۆشان له‌پێناو راستی و دادپه‌روه‌ری.
PM:03:15:01/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 508
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت