ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت كه‌وته‌وه كار و داهاتی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
دوای ماوه‌یه‌ك راگیران، ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت كه‌وته‌وه كار و داهاتی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی بڵاوكرده‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕه‌كه‌ش ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی ده‌یانووت راگیراوه، دوور بوو له ڕاستییه‌وه".
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی راگه‌یاند، شوان جه‌بار به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت تایبه‌ت بۆ وێستگه‌نیوز وتی: "داشبۆردی شه‌فافییه‌ت چاككرایه‌وه و ئه‌وه‌ی ده‌یانووت راگیراوه، دوور بوو له ڕاستییه‌وه".
پێشتریش شوان جه‌بار به وێستگه نیوزی وت: "هه‌واڵی راگرتنی بڵاوكردنه‌وه‌ی داهاته‌كانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه دووره له راستییه‌وه".
وتیشی: "ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت له رۆژانی هه‌ینی و پشوودا به‌هۆی ئه‌پده‌یتكردنی داتاكانه‌وه كێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێت و هه‌ندێك جار له كار ده‌كه‌وێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سه‌رقاڵی ئه‌پده‌یتكردنی ماڵپه‌ڕه‌كه و به‌هێزكردنی سكیوریتی (لایه‌نی ئه‌منی)ین بۆیه كێشه بۆ ماڵپه‌ڕه‌كه دروست بووه".
روونیشیكرده‌وه كه "ئه‌وه‌ی دروست بووه كێشه‌ی ته‌كنیكییه له ماڵپه‌ڕه‌كه‌دا نه‌ك ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك كه‌ناڵی راگه‌یاندن به‌بێ به‌دواداچوون و وه‌رگرتنی لێدوانی لایه‌نی فه‌رمی بڵاویانكردووه گوایه بڵاوكردنه‌وه‌ی داهاته‌كان راگیرابێت".
ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت بڵاویكرده‌وه كه داهاتی یه‌ك هه‌فته‌ی سلێمانی له رۆژی 26ی تهمموز تا ئه‌مڕۆ 1ی ئابی 2025، بڕی 11 ملیار و 6 ملیۆن و 743 هه‌زار و 514 دینار بووه.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له‌و بڕه 10 ملیار و 804 ملیۆن و 968 هه‌زار و 514 دیناری نه‌ختینه‌یه كه سه‌دا 98ی كۆی داهاته‌كه ده‌كات.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه 201 ملیۆن و 737 هه‌زار دیناری به‌شێوه‌ی چه‌كه و 38 هه‌زار دیناریشی به‌شێوه‌ی مه‌قاسه‌یه.
ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه داهاتی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه به‌راورد به هه‌فته‌ی پێشوو كه 90 ملیار و 3142 ملیۆن و 694 هه‌زار و 740 دینار بووه، به‌ڕێژه‌ی 87.813% كه‌میكردووه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی شه‌فافیه‌ت، ئێستا رۆژانه سه‌رجه‌م داهاته نانه‌وتییه‌كانی پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و هه‌ردوو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و راپه‌ڕین له ماڵپه‌ڕه‌كه تۆمار ده‌كرێت و بڵاوده‌كرێته‌وه.
PM:02:01:01/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 1304
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت