شاخەوان عەبدوڵڵا: هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی هەرێم کاریگەری لەسەر دۆخی ئابووری ناوچەکە دروستکردووە
وێستگەنیوز-
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی هەرێم کاریگەری لەسەر دۆخی ئابووری و مرۆیی ناوچەکە دروستکردووە، ئاماژە بەوەشدەکات، تائێستاش چەکی نایاسایی و گرووپە چەکدارەکان هەڕەشە بۆ ئاسایشی عێراق.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ی تەموزی 2025، شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە شەشەمین کۆنفرانسی سەرۆکی پەرلەمانەکانی جیهان لە جنێڤ، لە میانەی پێشکەشکردنی وتارێکدا رایگەیاند، "وێڕای هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری، تا ئێستاش چەکی نایاسایی و گرووپە چەکدارەکان هەڕەشەن بۆ ئاسایشی ناوخۆ و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی".
لەبارەی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر هەرێمی کوردستان جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، "بەم دواییانە بینیمان بە دەیان درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشی تیرۆرستی مەترسیدار کرایە سەر ژێرخان و دامەزراوە نەوتییەکان لە هەرێمی کوردستان".
دەشڵێت، "ئەم هێرشانە بووە هۆی راگرتنی بەرهەمهێنان لە ژمارەیەک لە کێڵگە نەوتییەکان، ئەمەش کاریگەری راستەوخۆی لەسەر دۆخی ئابووری و مرۆیی لە ناوچەکە دروستکرد".
PM:10:07:31/07/2025
ئهم بابهته 584
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت