عەلی حەمەساڵح: بەغدا بۆ ناردنی مووچەی مانگی شەش و حەوت داوای رادەستکردنی نەوت و داهاتی ناوخۆ دەکات
وێستگەنیوز-
بڕیادەری رەوتی هەڵوێست رایدەگەیەنێت، بەغدا بۆ ناردنی مووچەی مانگی شەش و حەوت داوای رادەستکردنی نەوت و داهاتی ناوخۆ دەکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ی تەموزی 2025، عەلی حەمەساڵح، بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە رایگەیاند، "بە دڵنیاییەوە عێراق پارە نانێرێت بۆ مووچەی مانگەکانی شەش و حەوت، هەتاوەکو رۆژانە 100 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ نەکرێت، کە بەپێی وتەی حکومەتی هەرێم بێت ئێستا رۆژانە نزیکەی 150 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "مەرجەکەی دیکەی حکومەتی عێراق ئەوەیە دەبێت حکومەتی هەرێم مانگانە 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغدا بکات".
بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست وتی، "دواخستنی ناردنی نەوت و رادەستکردنی داهاتی ناوخۆی هەرێم ناردنی مووچە لە بەغداوە دوادەخات".
PM:04:35:31/07/2025
ئهم بابهته 456
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت