کەشناسی: رۆژی هەینی کەش جێگیر دەبێت و ئاسمان بە تەواوی ساماڵ دەبێت
وێستگەنیوز_
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و بەپێی پێشبینییەکان، سەرەڕای ئەوەی ئەمڕۆ پلەکانی گەرما 3 بۆ 5 پلە دابەزیون، سبەینێ زیاتر دادەبەزن.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی کەمێک پەڵەهەور لە هەندێک ناوچەدا.
ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەی هەینی، بەهەمان شێوە کەش جێگیر دەبێت و ئاسمان بە تەواوی ساماڵ دەبێت.
سەرەڕای ئەوەی دوێنێ کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، پلەکانی گەرما 3 بۆ 5 پلە نزم دەبنەوە، بەپێی پێشبینییەکان سبەینێ 1 بۆ 2 پلەی دیکە دادەبەزن.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە دەبن:
هەولێر : 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆک : 42 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 45 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی
سۆران : 42 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 31 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 45 پلەی سیلیزی
PM:12:08:31/07/2025
ئهم بابهته 292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت