نێچیرڤان بارزانی: داعش هێشتا مەترسییەکی راستەقینەیە
وێستگەنیوز_
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جه‌نه‌راڵ كيڤن لامبێرد، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا، دووپاتی ئەوە دەکەنەوە، داعش هێشتا مەترسییەکی راستەقینەیە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە 31ـی تەممووزی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له جه‌نه‌راڵ كيڤن لامبێرد، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه وه‌زير و سوپاسالارى پێشمه‌رگه و كونسوڵى گشتيى ئه‌مريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ئه‌منى و ههڕەشه و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و په‌لامار و جووڵه‌كانى داعش تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها باس له پێويستيى كاراكردنى زياترى هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى يهكخستنهوهى پێشمه‌رگه و چاكسازى له وه‌زاره‌تى كاروبارى پێشمه‌رگه كرا.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه داعش هێشتا مهترسييهكى ڕاستهقينهيه له‌سه‌ر ئاسايش و سهقامگيريى عێراق و سووريا به‌تايبه‌تى، بۆيه پێويسته هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان هاريكارى و هه‌ماهه‌نگى بكه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌يان و هه‌موو هاوكارييهك بكه‌ن بۆ نه‌هێشتنى يه‌كجاريى هێزه‌كانى له سووريا و عێراق، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش به‌رده‌واميى ئه‌ركى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێودهوڵهتييان به پێويست زانى.
ئاماژە بەوەشکراوە، هه‌ردوولا داكۆکييان كرده‌وه كه كورد و پێكهاته‌كان له سووريا ده‌بێ هاوبه‌شێكى كاراى ئێستا و داهاتووى وڵات بن، هه‌روه‌ها دوايين پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و لێكه‌وته و كاريگه‌رييه‌كانى به‌سه‌ر سهقامگيريى وڵاتانى ناوچه‌كه‌وه، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
AM:11:46:31/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 232
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت