بە ڤیدیۆ.. لە سعوودیە بەهۆی شکانی یەکێک لە یارییەکانی شارێکی یارییەوە 32 کەس بریندار بوون
وێستگەنیوز_
لە شاری یارییەکی سعوودیە بەهۆی شکانی یەکێک لە یارییەکانەوە 32 کەس بریندار بوون، کە برینی بەشێکیان سەختە و لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدان.
شەوی چوارشەممە 30ـی 7ـی 2025، رووداوەکە لە شاری یارییەکی سعوودیە روویدا، لەو ساتەی یارییەکە لە کاردایە و 32 کەسی لەسەرە، لەناکاو دەشكێت و بەشێکی یارییەکە لە بەرزییەوە بەر بۆڕی راگرەکان دەکەوێت و دەکەوێتە سەر زەوی.
لە رووداوەکەدا سەرجەم 32 کەسەکە بریندار بوون، کە بەشێکیان دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە و لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدان.
بەگوێرەی میدیای سعوودیە، لە ئێستادا تیمەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هۆکاری روداوەکە و شکانی یارییەکە، چەند بەڕێوەبەر و کارمەندێکی شاری یارییەکەش بە مەبەستی لێپرسینەوە دەستگیر کراون.
AM:11:10:31/07/2025
ئهم بابهته 668
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت