نێچیرڤان بارزانی: ئەرکی عێراقە هەرچی پێویستە بیکات بۆ بەدیهاتنی دادپەروەری و قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانییان
وێستگەنیوز_
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە 42ـەمین ساڵیادی ئەنفالکردنی بارزانییەکاندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "ئەرکی حکومەتی عێراقە هەرچی پێویستە بیکات بۆ بەدیهاتنی دادپەروەری و قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری قوربانییان."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ساڵیادی ئەنفالکردنی 8 هەزار هاوڵاتیی بارزانی رایگەیاند: "ئەنفالکردنی بارزانییان لەلایەن رژێمی ئەوسای عێراقەوە، بەردەوامیی زنجیرەیەک تاوان بوو بۆ شکاندنی ئیرادەی گەلی کوردستان، بەڵام لەبەرامبەر خۆڕاگریی کوردستانيياندا شکستی هێنا و بووە پەڵەیەکی رەش بە نێوچەوانی ئەنجامدەرانییەوە."
ئاماژەی بەوەشکرد، "دەستی ئەو دایکە دڵسۆزانە ماچ دەکەم کە بە خۆشەویستی و دڵسۆزی بۆ گەل و نیشتمان، منداڵەکانیان پەروەردە و گەورە کرد، پێویستە ئازارەکانی رابردوو ببنە هاندەر تاوەکو هەموو پێکهاتەکانی عێراق پێکەوە بە یەکتر قبووڵکردن و رێز لە یەکگرتن و لێبوردەیی، ئاشتییانە و شکۆمەندانە بە ئازادی و سەرفرازی بژین."
AM:10:38:31/07/2025
ئهم بابهته 192
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت