ئەمڕۆ ساڵیادی جینۆسایدی بارزانییەکانە
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ـی 7ـی 2025، 42 ساڵ بەسەر جینۆسایدی بارزانییەکان تێدەپەڕێت، کە لەلایەن دەسەڵاتی پێشووتری بەعسی عێراقەوە زیاتر لە 8 هەزار کەسیان بێ جیاوازیی رەگەز و تەمەن بێسەروشوێن و کۆمەڵکوژ کران.
پرۆسەی جینۆسایدکردنی بارزانییەکان لە کۆتایی مانگی تەمموزدا دەستیپێکرد و تاوەکو ناوەڕاستی ئابی 1983، هەشت ههزار مێرمنداڵ، گهنج، پياو و پيرى بارزانى بێسەروشوێن کران.
ئامارێکیش باس لەوە دەکات، هەتا ئەمڕۆ، تەنها رووفاتی 696 جینۆسایدکراوانی بارزان گەڕێندراونەتەوە زێدی خۆیان.
بەعس بە جینۆسایدی بارزانییەکان نەوەستا و رژێمی ئەوکاتەی عێراق هەڵمەتێکی فراوانتری جینۆسایدی کوردی دەستپێکرد، کە بە ئەنفال ناسراوە و لە 8 قۆناخ پێکدێت.
پرۆسەی ئەنفالیش هەوڵێكی دیکەی رژێم بوو بۆ لەناوبردنی گەلی کورد، کە نزیکەی 190 هەزار کەسی سڤیلی بێ تاوان کۆمەڵکوژ، بێسەروشوێن و زینەبەچاڵ کران.
AM:10:06:31/07/2025
ئهم بابهته 224
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت