پشتیوان سادق: خه‌ڵكی كوردستان مافی ره‌وای خۆیه‌تی كه مووچه‌ی پارێزراو بێ
وێستگه‌نیوز-
پشتیوان سادق بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی له هه‌ولێر رایگه‌یاند كه "حكومه‌تی عێراق به‌مه‌به‌ستی لاوازكردنی قه‌واره‌ی ده‌ستووری ھه‌رێمی كوردستان و پێشكه‌وتنه‌كانی، مووچه‌ی خه‌ڵكی سه‌ربه‌رزی كوردستان وه‌ك بارمته به‌كارده‌ھێنێت".
پشتیوان سادق كه هاوكات وه‌زیری ئه‌وقافی هه‌رێمی كوردستانه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، له‌گه‌ڵ به‌شێكی ھه‌ڤاڵانی پارتی له كوتله‌ی وه‌زاری حكومه‌تی كوردستان، پێداگیریمان له پاساوه نا ده‌ستوریه‌كانی حكومه‌تی عێراق له به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی ھه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، كه به‌شێوه‌یه‌كی ناداد په‌روه‌یی و نایاسایانه، مووچه و مافی خه‌ڵك وه‌ك بابه‌تێكی سیاسی به‌كارده‌ھێنن، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی پێویست بووه به‌پێی یاسا‌و ده‌ستوور، ئه‌ركه‌كانی به‌جێ گه‌یاندووه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پارتی ده‌ڵێت: "خه‌ڵكی كوردستان مافی ڕه‌وای خۆیه‌تی كه مووچه‌ی پارێزراو بێ".
ده‌شڵێت: "حكومه‌تی عێراق به‌مه‌به‌ستی لاوازكردنی قه‌واره‌ی ده‌ستووری ھه‌رێمی كوردستان و پێشكه‌وتنه‌كانی، موچه‌ی خه‌ڵكی سه‌ربه‌رزی كوردستان وه‌ك بارمته به‌كارده‌ھێنێت".
پشتیوان سادق باس له‌وه‌ش ده‌كات كه "له‌ته‌وه‌رێكی تردا ھه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی حكومه‌تی كوردستان‌مان خسته‌ڕوو له‌ئه‌نجامدانی ھه‌موو ڕێكاره یاساییه‌كان له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و موچه‌خۆران، ئومێد ده‌كه‌ین، كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا ئه‌م كێشه دروستكراوانه چاره‌سه‌ر بن".
راشیگه‌یاند كه "ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌ی ستراتیژی حكومه‌تی كوردستان‌مان خسته‌ڕوو، به‌تایبه‌تی (پڕۆژه‌ی ئاو) بۆ شاری ھه‌ولێر و دابینكردنی (كاره‌بای 24 كاتژمێری) (ڕێگاو بان ) دروستكردنی چه‌ندین ( به‌نداو پۆند) و پاراستنی سه‌روه‌تی نیشتمانی ئاو ھه‌روه‌ھا به‌ره‌و پێشتربردنی كه‌رتی ئاودێری و كشتوكاڵ وئاژه‌ڵداری پاراستنی ژێرخانی سروشتی".
PM:11:51:30/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت