بافڵ تاڵه‌بانی: هێرشه درۆنییه‌كان مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ن و ده‌بێت رێگریان لێبكرێت
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه هێرشه درۆنییه‌كان مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ن و ده‌بێت رێگریان لێبكرێت.
بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له هه‌ولێر پێشوازی له وه‌فدێكی باڵای به‌ریتانیا به سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌دمیراڵ ئێدوارد ئاڵگرن، راوێژكاری باڵای به‌رگری به‌ریتانیا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا كرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، له دیدارێكدا كه ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی، لیوا روكن به‌ختیار محه‌مه‌د، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و ئه‌ندرو بیزلی، كونسوڵی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌بوون گفتوگۆ له‌باره‌ی پێشهاته ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عیراق، هه‌ماهه‌نگی و هاریكاریی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عیراق له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان كرا و جه‌خت له فراوانكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان كرایه‌وه.
بافڵ تاڵه‌بانی پێزانینی بۆ رۆڵی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به تایبه‌ت به‌ریتانیا له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش و هاوكاریكردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌ربڕی و رایگه‌یاند كه "مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر له عیراق و ناوچه‌كه كۆتایی نه‌هاتووه و پێویستمان به ستراتیج و پلانی نوێ هه‌یه بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئاڵنگارییه ئه‌منییه‌كان".
په‌یوه‌ست به هێرشه درۆنییه‌كان و به‌ئامانجگرتنی ژێرخانی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی یه‌كێتی وتی: "ئه‌مه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه كه ده‌بێت رێگریی لێبكرێت و نه‌هێڵرێت ئارامی وڵاته‌كه‌مان تێكبدات".
پێشهاته‌كانی سووریا ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو و سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان جه‌ختی له سه‌قامگیریی ئه‌و وڵاته و پاراستنی مافی هه‌موولایه‌ك به تایبه‌ت كورد كرده‌وه.
PM:05:57:30/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 444
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت