شاسوار عه‌بدولواحید: ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه ئاماده‌نین 120 ملیار دینار ته‌سلیمی به‌غدا بكه‌ن تا مووچه بێت
وێستگه‌نیوز-
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا لەسەر هاتنی مووچەی مانگی 6 و 7 رایگه‌یاند:
*پارتی و یه‌كێتی ئاماده‌نین 120 ملیار دینار كه داهاتی خه‌ڵكه و دزیویانه ته‌سلیمی به‌غدا بكه‌ن تا ترلیۆنێك دینارمان بۆ مووچه‌ی خه‌ڵك بۆ بێت.
*ئه‌م دوو بنه‌ماڵه‌یه ده‌بێت هه‌موو جارێك نه‌قیزه‌یان لێبده‌یت.
*ئه‌مانه هه‌رچییان وت درۆ ده‌كه‌ن، پێشتر باوكیشیان درۆیان كردووه، رێكه‌وتنه‌كه خۆیان واژۆیان كردووه، ئه‌وه‌تا پێوه‌ی پابه‌ند نابن.
*ئاماده‌نین نه‌وت له كۆی 300 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت، 50 هه‌زار به‌رمیل راده‌ست بكه‌ن.
*كێشه‌ی هاوی هه‌ولێر چاره‌سه‌ر نه‌بووه، ئێمه به تانكه‌ر ئاوده‌به‌ین.
* ئه‌م ده‌سه‌ڵاته به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م خه‌ڵكی كوردستانن و به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه ناڕازییه‌كه ناچن بۆ ده‌نگدان بۆیه به‌رده‌وامن.
*گه‌ر خه‌ڵك بچێت بۆ ده‌نگدان ئێمه نوێنه‌ری كورد ده‌بین له به‌غدا، ده‌چینه حكومه‌تی عێراقه‌وه و ژیانی خه‌ڵك خۆش ده‌كه‌ین.
*كه ناچن بۆ ده‌نگدان پارتی و یه‌كێتی به‌هه‌وه‌سی خۆیان وا له‌و خه‌ڵكه ده‌كه‌ن.
*ئه‌گه‌ر خه‌ڵك نه‌چێت بۆ ده‌نگدان دوای هه‌ڵبژاردن دۆخه‌كه زۆر زۆر له‌مه خراپتر ده‌بێت.
PM:05:44:30/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 836
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت