وه‌زاره‌تی دارایی: ئاوات شێخ جه‌ناب دوو مانگه لێدوانی بۆ هیچ ده‌زگایه‌كی راگه‌یاندن نه‌داوه
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه هه‌ر ده‌زگاو سایت و په‌یجێكیش هه‌واڵی ناڕاست به ناوی وه‌زیری دارایی و وه‌زاره‌ت بڵاو بكاته‌وه ناچارین ڕووبه‌ڕوی یاسای بكه‌ینه‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "ماوه‌یه‌كه چه‌ندین میدیا‌و ده‌زگای ڕاگه‌یاندن و په‌یجی ڕۆژنامه‌وانی كه‌وتونه‌ته بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست و چه‌واشه‌كارانه به ناوی وه‌زیری دارایی و سه‌رچاوه‌ی تایبه‌ت له‌وه‌زاره‌تی دارایی له‌سه‌ر پرسی مووچه‌و داهاتی ناوخۆ و كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی".
وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ڵێت: "بۆ ڕای گشتی ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه هه‌موو ئه‌و لێدوان و هه‌واڵانه‌ی به‌ناوی وه‌زیری دارایی بڵاو كراونه‌ته‌وه سه‌رجه‌میان درۆیه‌كی په‌تییه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "وه‌زیری دارایی و ئابووری نزیكه‌ی دوو مانگه لێدوانی بۆ هیچ ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن نه‌داوه ".
وه‌زاره‌تی دارایی راشیگه‌یاندووه كه "هه‌ر ده‌زگاو سایت و په‌یجێكیش هه‌واڵی ناڕاست به ناوی وه‌زیری دارایی و وه‌زاره‌ت بڵاو بكاته‌وه ناچارین ڕووبه‌ڕوی یاسایان بكه‌ینه‌وه".
PM:05:12:30/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 452
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت