ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی ئێستا ئاماده‌یه بۆ هه‌نارده‌كردن، ڕاده‌ستی (سۆمۆ) ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز -
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30ی ته‌ممووزی 2025، به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبووه‌وه.
بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه، تاوتوێكردنی دوا هه‌نگاوه‌كانی خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران و ته‌مموزی 2025 بوو له‌به‌ر ڕۆشنایی بڕیاری هاوبه‌شی هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان و به دواداچوونی كاری لیژنه هاوبه‌شه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هه‌رێمی كوردستان به پێی دوا بڕیاری هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵ و هه‌رێم .
سه‌ره‌تا ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی وئابووری، ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر پۆلێنكردنی داهاته گشتییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستنیشانكردنی جۆری داهات و سه‌رچاوه‌كه‌ی و بنه‌مای یاسایی وه‌رگرتنی خسته‌ڕوو، كه مانگانه به شێوازێكی ڕوون و شه‌فافانه، له چوارچێوه‌ی ته‌رازووی پێداچوونه‌وه، پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ كراوه و به به‌رده‌وامیش له‌لایه‌ن تیمی هاوبه‌شی هه‌ردوو دیوانی چاودێری داراییشی وردبینی بۆ كراوه.
وه‌زیری دارایی و ئابووری ئاماژه‌ی به‌وه دا كه نوێنه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان له لیژنه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوولا بۆ پۆلێنكردنی داهاته نانه‌وتییه‌كان و ده‌ستنیشانكردنی به‌شی گه‌نجینه‌ی فیدڕاڵیی له‌م داهاتانه، هاوكار بوون له سه‌رخستنی كاری لیژنه‌كه و پشتبه‌ست به ده‌ستوور و یاسای به‌ڕێوه‌بردنی دارایی فیدڕاڵی و یاسای بودجه‌ی سێ ساڵه، به وردیی پێشنیاری هه‌رێمیان له‌م باره‌یه‌وه ئاماده كردووه.
وه‌زیری دارایی و ئابووری، ڕوونیكرده‌وه كه لیستی مووچه و ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی مانگی حوزه‌یران، ڕه‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ كراوه و ئه‌ركی وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه كه له به‌رامبه‌ردا، مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم خه‌رج بكات.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ده‌ستخۆشی له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و تیمی دیوانی چاودێری دارایی و دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا كرد بۆ ئه‌م ڕاپۆرته شیكارییه سه‌باره‌ت به داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێم و هه‌وڵ و كاركردنیان له‌م باره‌یه‌وه. هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌و تێڕوانینه‌ی وه‌زاره‌تی په‌سه‌ندكرد سه‌باره‌ت به پۆلێنكردنی داهاته‌كان له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌قه ده‌ستووریی و یاساییانه‌ی له كۆبونه‌وه‌كه‌دا خرانه‌ڕوو. نوێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستانیشی له لیژنه هاوبه‌شه‌كه له‌گه‌ل حكومه‌تی فیدڕاڵ ڕاسپارد كه گفتوگۆی ئه‌م تێڕوانینه له‌گه‌ڵ هاوتاكانیان له لیژنه‌كه بكه‌ن، تا وه‌كوو له نزیكترین ده‌رفه‌تدا، دۆسیه‌ی داهاتی نانه‌وتی یه‌كلایی ببێته‌وه به گوێره‌ی ئه‌و ڕێكاره هاوبه‌شه‌ی له بڕیاری هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم و فیدڕاڵ‌دا هاتووه.
پاشان كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت، بابه‌تی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی له به‌ر ڕۆشنایی دوا بڕیاری هاوبه‌شی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵ و هه‌رێم خسته‌ڕوو.
له دوای گفتوگۆ، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسیارێتی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كۆمپانیای نه‌وتی به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌و بڕه نه‌وته ده‌گرێته ئه‌ستۆ كه به گوێره‌ی بڕیاری هاوبه‌شی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی فیدراڵ و هه‌رێم بۆ مه‌به‌سته‌كانی به‌كارهێنانی ناوخۆ له هه‌رێم، ته‌رخان كراوه.
ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی ئێستا ئاماده‌یه بۆ هه‌نارده و له لایه‌ن كۆمپانیا بیانییه‌كان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، ڕاده‌ستی كۆمپانیای به بازاڕكردنی نه‌وت (سۆمۆ) ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی هه‌نارده‌كردنی له ڕێگای به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه،
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دووپاتی كرده‌وه، كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به له‌یه‌كتێگه‌یشتنی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولا و هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌ش، ده‌بێت حكومه‌تی فیدڕاڵ مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران و دواتریش مانگی ته‌مموز خه‌رج بكات هاوشێوه‌ی مووچه‌خۆرانی ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق ، چونكه هه‌رێم پابه‌نده به جێبه‌جێكردنی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری بووه له باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت و داهاتی نا نه‌وتی و حكومه‌تی هه‌رێم پیشتیوانی سه‌رخستنی له‌یه‌كگه‌یشتنی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولایه كه پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌ردوولا په‌سه‌ند كراوه.
PM:04:50:30/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 1160
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت