خوێندنی باڵا رێنمایی و وردەکاری دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە


وێستگەنیوز_

پاش ئەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکانى ناوچەکانی دەرەوەى هەرێمی کوردستان، دەتوانن سەردانى تۆمارى زانکۆکان بکەن بۆ وردەکاریى لەبارەى پێشکەشکردنى فۆڕمی زانیارییەکانیان، کەمێک لەمەوبەر، رێنمایی و وردەکاری دامەزراندنەکە بڵاوکرایەوە.

فۆڕمی زانیارییەکان بۆ سێ یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکانى زانکۆکانى هەرێمە کە دانیشتوی پارێزگاکانى دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن؛ بۆ ئەوەی لەسەر میلاکی حکومەتی فیدراڵی دابمەزرێنرێن.

دەقی وردەکاریی و رێنماییەکان:

1.دەرچووانی ساڵی  2003 هەتا ئەمڕۆ دەگرێتەوە.

2. دەرچووانی دەرەوەی عێراق لە زانکۆى پارێزگاکانی خۆیان بەپێی کارتی زانیاری داواکاری پێشکەش دەکەن.

3.پێشکەشکار فۆرمی داواکاری دامەزراندن و فۆرمی وەرگرتنی کۆد بە دەستی پڕ دەکاتەوە و واژۆی لەسەر دەکات.

4.تۆماری کۆلێژ و پەیمانگاکان فۆرمی ئۆنلاین بۆ دەرچووان پڕدەکەنەوە.

5.پێویستە دەرچوو ئەم بەڵگەنامانە لەگەڵ خۆی ببات لە کاتی پێشکەشکردن:

-کارتی نیشتمانی دەرچوو لەگەڵ کارتی نیشتمانی دایک و باوکی دەرچوو.

-کارتی زانیاری یان بەڵگەنامەی نیشتەجێبوونی مۆرکراو لە یەکێک لە پارێزگاکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان.

-هەر دەرچوویەک سەردانی تۆمارى کۆلێژ نەکات و فۆرمی دەستی پڕنەکاتەوە بێ بەش دەبێت لە وەرگرتنی کۆد و دامەزراندن.

-لە ئێستادا تەنها کۆد دروست دەکرێت و لە داهاتوودا دامەزراندنەکە لەسەر میلاکی حکومەتی فیدراڵی دەبێت بەپێی شوێنی نیشتەجێبوون.

6.ئەم پرۆسەیە تەنها دانەمەزراوەکان دەگرێتەوە.

7.ئەم پرۆسەیە تا رۆژی (2025/9/15) کاتژمێر 04:00ـى ئێوارە بەردەوام دەبێت.

8.ماوەی سکاڵا لە (2025/9/16) دەست پێ دەکات تا (2025/9/30).


PM:02:27:30/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 312 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو