خوێندنی باڵا بۆ سێ یەکەمەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم: بۆ دامەزراندن سەردانی تۆماری زانکۆکان بکەن
وێستگەنیوز_
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگاداری سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە، لەمڕۆوە سەردانی تۆماری زانکۆکانیان بکەن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم رایگەیاندووە، لەمڕۆوە سێ یەکەمەکان و خاوەن بڕوانامە باڵاکانى ناوچەکانی دەرەوەى هەرێمی کوردستان، دەتوانن سەردانى تۆمارى زانکۆکان بکەن بۆ وردەکاریى لەبارەى پێشکەشکردنى فۆڕمی زانیارییەکانیان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، فۆڕمی زانیارییەکان بۆ سێ یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکانى زانکۆکانى هەرێمە کە دانیشتوی پارێزگاکانى دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن؛ بۆ ئەوەی لەسەر میلاکی حکومەتی فیدراڵی دابمەزرێنرێن.
ئەوەشی خستووەتە روو، لینکى ناردنى داتاکانى ئەنجومەنى راژەى گشتى فیدڕاڵى لەلایەن وەزارەتەوە ئاراستەى سەرجەم تۆمارى گشتى زانکۆکان کراوە.
ئەوەش هاتووە، دوای پڕکردنەوەی فۆڕمەکان داتاکان بۆ ئەنجومەنی راژەی گشتیی فیدڕاڵی دەنێردرێتەوە.
PM:01:00:30/07/2025
ئهم بابهته 288
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت