درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە سنووری هەولێر کەوتە خوارەوە

‌وێنەی درۆنەکە؛ سەرچاوە.. دژەتیرۆری کوردستان

وێستگەنیوز_

درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە گوندێکی سنووری مەخموور کەوتە خوارەوە و دژەتیرۆری کوردستانیش دەڵێت: "نەتەقیوەتەوە."

لە ڕاگەیەنراوێکدا دژەتیرۆری کوردستان رایدەگەیەنێت، "کاتژمیر 09:30 خولەکی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 30ـی تەمموزی 2025، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک گوندی دووگردکانی قەزای مەخمووری سەر بە پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە و نەتەقییەوە."

هێرشە درۆنییەکان یەکەمجار نییە بکرێنە سەر هەرێمی کوردستان، دوو ڕۆژ لەمەوبەر، بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، 28ی تەمموز، کاتژمێر 05:50، درۆنێکی دیکەی بۆمبڕێژکراو لە ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای خەباتی پارێزگای هەولێر کەوتە خوارەوە.

لەسەرەتای تەمموزەوە تا ئێستا بەگشتی زیاتر لە 20 هێرشی درۆنیی و مووشەكیی كراونەتە سەر شارەكانی هەرێمی كوردستان، لەو ژمارەیەش 9 هێرشیان بۆ سەر كێڵگە نەوتییەكان بوون، كە بریتی بوون لە كێڵگە نەوتەكانی (خۆرمەڵە، كۆرمۆر، سەرسنک، ئەتروش، بای حەسەن، پێشخابور، تاوكێ، هەنت ئۆیڵ) و ئەوانەشی دەمێننەوە بۆ سەر هێزە ئەمنییەكان و فڕۆكەخانەكان بوون.


AM:11:23:30/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 900 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو