نێچیرڤان بارزانی: ئەرکی حكومه‌تى عێراقه رێگه نه‌دات چیتر شنگال گۆڕه‌پانى ته‌راتێنى گرووپه چه‌كداره‌كان بێت
وێستگەنیوز_
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، جێگەی نيگه‌رانيیە دوای 11 ساڵ لە جينۆسايدى ئێزدييەکان، هێشتا نزيكه‌ى نيوه‌ى ئه‌و پێكهاته ره‌سه‌ن و سه‌ره‌كييه‌ى كۆمه‌ڵگه له ئاواره‌يى و كه‌مپه‌كاندا ژيان و گوزه‌رانێكى دژوار به‌ڕێده‌كه‌ن.
لە هەولێر یادی 11 ساڵەی جینۆسایدی کوردانی ئێزدی لەلایەن رێکخراوی یەزدا کرایەوە. کۆنسوڵی ئەمریکا و ژمارەیەک دیپلۆمات و بەرپرسان ئامادەی بوون و دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، وتاری نێچیرڤان بارزانیی خوێندەوە و رایگەیاند، "نێچیرڤان بارزانی جەختی لە هەوڵەکانی رزگارکردنی رفێندراوانی کوردانی ئێزدیی کردەوە و بە کەسوکارەکانیان دەڵێت، "كۆڵناده‌ين هه‌تا هه‌واڵێكى كۆتايى له چاره‌نووسى ئازيزانتان به‌ده‌ست نه‌هێنين".
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "به پله‌ى يه‌كه‌م به‌رپرسياريه‌تيى حكومه‌تى عێراقه چيتر رێگه نه‌دات شنگال و ناوچه ئێزدييه‌كان، گۆڕه‌پانى ته‌راتێنى گرووپه چه‌كداره‌كان و ميليشياكان بن. ده‌بێ ئارامى و ئاسايش و خزمه‌تگوزارى بۆ شنگال و ناوچه‌كانى تريان بگه‌ڕێنێته‌وه، تا دڵنيايى بداته ئێزدييان كه ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه و شوێنه‌كانيان ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه".
بە وتەی نێچیرڤان بارزانی، "لێره‌وه ديسان جه‌خت له داوامان بۆ جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى عێراقى فيدراڵ بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال، هه‌روه‌ها به‌پارێزگاكردنى ده‌كه‌ينه‌وه. ناكرێت بۆ هه‌ميشه شنگال گۆڕه‌پانى ناكۆكيى گرووپه چه‌كداره‌كان و يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌جێندا هه‌رێمييه‌كان بێت. به‌رده‌واميى ئه‌و دۆخه له شنگال و ده‌وروبه‌رى، سته‌مێكى گه‌وره‌يه له ئێزدييان ده‌كرێت، له‌كاتێدا ده‌بێت هاوكارى بكرێن، يارمه‌تى بدرێن بۆ هه‌ستانه‌وه و ده‌سپێكردنه‌وه‌ى ژيان."
هه‌روه‌ها باسی لەوەشکرد، "ئه‌ركى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تيیه كه زياتر به هاناى ئێزدييانه‌وه بێت، يارمه‌تييان بدات بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه وێرانكراوه‌كانيان، پشتوانيان بێت بۆ به‌ديهێنانى دادپه‌روه‌رى و سزادانى تاوانباران. سوپاسى هه‌موو ئه‌و وڵاتانه ده‌كه‌ين كه كۆمه‌ڵكوژيى ئێزدييانيان به جينۆسايد ناساند. ئێمه له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى له كار و هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بين بۆ دانپێدانانى زياتر به جينۆسايدى ئێزدييان. پاراستنى پێكهاته‌يه‌كى ڕه‌سه‌نى ناوچه‌كه، ئه‌ركى ئێمه له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ئه‌ركى ته‌واوى مرۆڤايه‌تيشه، ده‌بێ هه‌مووان ئه‌ركى خۆيان ده‌رهه‌ق به ئێزدييان جێبه‌جێ بكه‌ن".
PM:12:38:28/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 1412
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت