دادگای فیدراڵی سێ سکاڵای پەیوەست بە هەرێمی کوردستانی رەتکردەوە


وێستگەنیوز_

دادگای فیدراڵیی عێراق سێ سکاڵای پەیوەست بە هەرێمی کوردستانی یەکلایی کردەوە و هەرسێکیانی بە بیانووی "تایبەتمەندنەبوونی دادگا" رەتکردەوە.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 28ـی تەمموزی 2025، دادگای فیدراڵیی عێراق دوو سکاڵای لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەتکردنەوە و دەڵێت، "لە تایبەتمەندیی ئێمە نییە".
 
سکاڵایەکی دیکەش لەبارەی هەڵوەشانەوەی پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری لە هەرێمی کوردستان رەتکرایەوە کە لەلایەن سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق تۆمار کرابوو. دادگای فیدراڵی دەڵێت، ئەوەش لە تایبەتمەندیی ئەواندا نییە.

ئەمە لە کاتێکدایە، یەکێک لە سکاڵاکان داوای دەرکردنی فەرمانی وەلائی (فەرمان سالاری) دەکرد بۆ پابەندکردنی وەزارەتی دارایی بە ناردنی مووچەی فەرمانبەران، خانەنشینان و سوودمەندانی چاودێریی کۆمەڵایەتی تاوەکو دۆسییەکە بە یەکجاری یەکلایی دەکرێتەوە کە لە رۆژی 14ی ئەم مانگە دانیشتنیان لەسەر کرا و بۆ 28ی 7ـی 2025 دواخران.
 
سێیەم سکاڵاش لەلایەن سروە عەبدولواحید، لەسەر سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان تۆمار کرابوو. سکاڵاکە داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکرد سەبارەت بە پڕۆژەی  "پڕۆژەی رووناکی" کارەبای 24 کاتژمێری، ئەو سکاڵایەش رۆژی 20ی ئەم مانگە دانیشتنی لەسەر کرا و بۆ ئەمڕۆ دواخرا.


AM:11:21:28/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 1160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت