عه‌لی باپیر: نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا هه‌ردوو حكومه‌ت ناچار به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كان بكه‌ن
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان رایگه‌یاند كه پێویسته نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا له پێناو مووچه‌ی خه‌ڵكیدا هه‌ردوو حكومه‌ت ناچار به جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كان بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2025/7/27 عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، پێشوازی له سۆران عومه‌ر سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد و ده‌ستخۆشی له كار‌و چالاكییه‌كانی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد، بۆ به دواداچوونی شایسته داراییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری وتی: "پێویسته نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا له پێناو مووچه‌ی خه‌ڵكیدا هه‌ردوو حكومه‌ت ناچار به جێبه‌جێكردنی یاسا‌و رێككه‌وتنه‌كان بكه‌ن و راستییه‌كانیش به ڕای گشتیی بڵێن".
لای خۆیه‌وه سۆران عومه‌ر رایگه‌یاند كه "هیوادارم توانیبێتم نوێنه‌رایه‌تییه‌كی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌م، ئه‌وه‌شی كردوومه له خزمه‌تی خه‌م و كێشه و پێداویستییه‌كانی خه‌ڵكی، به ئه‌ركی ئاینی و نیشتیمانی خۆمم زانیوه".
PM:11:29:27/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 224
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت