میدیای یه‌كێتی: له‌م هه‌فته‌یه‌دا هه‌رێم نه‌وت راده‌ستی عێراق ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
میدیای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاند كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا نه‌وتی هه‌رێم ته‌سلیمی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی عێراق "سۆمۆ" ده‌كرێت.
كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان كه یه‌كێكه له میدیاكانی یه‌كێتی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بڵاویكرده‌وه كه "وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ وردبینی له‌لیستی مووچه‌ی مانگی 6ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوكردووه و چاوه‌ڕان ده‌كه‌ن له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا پاره‌ی مووچه ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت".
كه‌ناڵه‌كه ده‌ڵێت: "به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی لیستی مووچه‌ی مانگی حه‌وته بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی به‌غدای بكات".
ئه‌وسه‌رچاوه‌یه‌ی ئه‌و میدیایه‌ی یه‌كێتی راشیگه‌یاندووه كه "حكومه‌تی هه‌رێم هه‌نگاوه كرده‌ییه‌كانی بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی مانگی شه‌ش و حه‌وت ده‌ستپێكردووه و هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌شدا، نه‌وت و داهاتی نانه‌وتی بۆ مانگی شه‌ش و لیستی مووچه‌ی مانگی حه‌وتیش ته‌سلیمی به‌غدا ده‌كرێت".
دوای زیاتر له 80 رۆژ، هه‌ینی 25ی ته‌مموز ده‌ستكرا به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئایاری رابردووی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مڕۆش كۆتایی به دابه‌شكردنی هات.
هێشتا مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگه‌كانی حوزه‌یرانی رابردوو و ئه‌م مانگه (ته‌مموز)یان وه‌رنه‌گرتووه و له‌چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی مووچه‌ی ئه‌و دوومانگه‌دان كه چاوڕوان ده‌كرێت دوای پابه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌لایه‌ن به‌غداوه ره‌وانه بكرێت.
PM:11:00:27/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 832
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت