له قوشته‌په دژی نه‌بوونی كاره‌با خۆپیشاندانه
وێستگه‌نیوز، عومه‌ر ئه‌حمه‌د-
له گونده‌كانی سنووری ناحیه‌ی قوشته‌په‌ی پارێزگای هه‌ولێر دژی نه‌بوونی كاره‌با خۆپیشاندانه و رێگای هه‌ولێر – كه‌ركوك گیراوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له قوشته‌په‌وه ده‌ست وێستگه كه‌وتووه، ئه‌مشه‌و دانیشتوانی ژماره‌یه‌ك گوندی سنووری ناحیه‌ی قوشته‌په‌ی پارێزگای هه‌ولێر به‌هۆی نه‌بوونی كاره‌باوه ده‌ستیان به خۆپیشاندان كرد.
خۆپیشانده‌ران رێگای سه‌ره‌كی هه‌ولێر- كه‌ركوكیان داخستووه و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كه ئاگریان كردووه‌ته‌وه.
یه‌كێك له به‌شداربووانی خۆپیشاندانه‌كه رایگه‌یاند كه به‌م گه‌رمایه نزیكه‌ی 48 كاتژمێره كاره‌بایان نییه بۆیه هاتوونه‌ته سه‌رشه‌قام تا داوای مافی خۆیان بكه‌ن.
ڤیدیۆ له‌م لینكه‌دایه:
PM:10:29:27/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 436
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت