كه‌یفی زراری ده‌ستگیركرا
وێستگه‌نیوز-
به‌تۆمه‌تی خراپ به‌كار هێنانی مۆبایل و بڵاو كردنه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی نه‌شیاو و دوور له داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر كه‌یفی زراری ده‌ستگیركرد.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به فه‌رمانی دادوه‌ری لیكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش، تۆمه‌تبار(كه‌یفی صابر حه‌مه‌د) ناسراو به (كه‌یفی زراری)ی مان ده‌ستگیر كرد".
ئاسایشی هه‌ولێر ده‌ڵێت: "كه‌یفی زراری به تۆمه‌تی خرای به‌كار هێنانی مۆبایل و بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی نه‌شیاو و دوور له داب و نه‌ریتی كۆمه‌ڵگا ده‌ستگیركراوه".
هاوكات ئاسایشی هه‌ولێر داوا ده‌كات "هه‌ركه‌سێك سكاڵای یاسایی له‌سه‌ری هه‌یه، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان بكات".
PM:08:04:27/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 480
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت