مەسرور بارزانی: هه‌رێمی كوردستان دەیەوێت ببێته ئارامترین و سه‌قامگیرترین شوێن بۆ وه‌به‌رهێنان
وێستگەنیوز_
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان له چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "الشرق نیوز"ـدا، له‌باره‌ی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكاوه ڕایگه‌یاندووه، "دژی ئه‌و هێرشانه‌یه و نایه‌وێت سه‌قامگیری و ئاسایشی ناوچه‌كه بشێوێنرێت و ژینگه‌ی وه‌به‌رهێنان تێك بدات."
له باره‌ی ڕۆڵی هه‌رێمی كوردستان، مەسرور بارزانی دەڵێت: هه‌رێمی كوردستان هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مریكا هه‌یه و ئه‌وان هاوپه‌یمانن، بۆیه هه‌رێمی كوردستان به پێدانی زانیاریی به‌شدارییان له‌گه‌ڵدا ده‌كات و پێشوازیش له هه‌ماهه‌نگییه‌كانیان ده‌كات، به‌تایبه‌ت بۆ به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌كان له باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كراونه‌ته سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كان كه له لایه‌ن كۆمپانیا ئه‌مریكاییه‌كانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن و به‌ڕێوه ده‌برێن، بۆیه زۆر ئاساییه هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێك له په‌یوه‌ندیدا بێت و هه‌ماهه‌نگكار بێت به‌تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكا و حكومه‌تی فیدراڵی عێراق".
ئاماژەی بەوەشکردووە، هه‌رێمی كوردستان ڕێز له هه‌وڵ و هاریكاریی هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك ده‌گرێت بۆ وه‌ستان و ڕاگرتنی ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر كێڵگه و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، چونكه هه‌رێمی كوردستان هه‌ر به ته‌نیا نایه‌وێت له ڕووی ئابوورییه‌وه سه‌ركه‌وتوو بمێنێته‌وه، به‌ڵكو به دڵنیاییه‌وه هه‌وڵی بووژانه‌وه و ئاوه‌دانی زیاتر ده‌دات و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، ببێته ئارامترین و سه‌قامگیرترین شوێن بۆ وه‌به‌رهێنان.
PM:05:47:27/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 248
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت